Posts

Showing posts from October, 2020
Image
  جارێک کچە خوێندکارێک یۆنگ بەوە تاوانبار دەکات بۆتە ئەتایست، "یۆنگ"یش بەسەرسوڕماویەوە لە کچەکە دەپرسێت، ئەو بیرۆکەی لە کوێ هێناوە، کچەکەش گوتەیەکی یۆنگی هێنابۆوە کە لەوێدا خوێندبوویەوە یۆنگ گوتویەتی ئەو بڕوا ناکات خودا هەبێت. یۆنگیش بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵێت "خاتوونی ئازیز، لەسەرخۆبە، کاتێک پەیوەندیمان لەگەل شتێکی تایبەت دەبێت یان ئەزموونێکمان لەگەڵیدا دەبێت ــــ بروا/ئیمان وەک ئەوەی فاکتەرێک بێت کۆتایی پێدێت." گەر هەڵەنەبم ڕیشەی ئەو گومانە لەو کاتەوە دەستی پێکرد، کە یۆنگ چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا لەگەڵ بەرنامەی ڕووبەڕوو، لە کەناڵێ "BBC"، لە مارسی 1959 و لە 22ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ پێشکەشکرا. بۆ ئەو ئەرکەش "جۆن فریمان" ڕاسپێردرا کە سەردانی ماڵەکەی یۆنگ لەکوسناخت (Küsnacht) بکات. ئەم چاوپێکەوتنە ئاوڕدانەوەیەکی خێرابوو بۆ کار و ژیان و بەشێک لە بیرو و بۆ چوونەکانی یۆنگ. زۆر باس و خواسی تێدا تاوتوێکرا و دەنگدانەوەیەکی گەورەیی لێکەوتەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەو دەنگدانەوەش رەنگە پەیوەندی بە ڕاشکاوی ئەو بۆ چوونە هەبێت کە یۆنگ لە وەڵامی پرسیارێکی جۆن فر...

کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟ ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین.

Image
  کارل یۆنگ: ئایینەکان چین؟ ئایینەکان سیستەمێکی چارەسەری دەروونین. ئێمە ی دەروونپزیشکان خەریکی چین؟ ئێمە هەوڵی چارەسەری   ئازارەکانی عەقل یان دەروون   یان ڕوحی مرۆڤ دەدەین، وە ئاینەکانیش مامەڵە لەگەڵ هەمان گرفت دەکەن. لەبەر ئەوە خوداکەمان خۆی شفا بەخشە؛ ئەو دکتۆرە؛ نەخۆشەکان چارەدەکات، ئەوە مامەڵە لەگەڵ کێشە و گرفتە روحیەکان دەکات، رێک بەهەمان شێوەی کە ئێمە پێی دەڵێین چارەسەری دەروونی. ئەوەی یاریکردن نیە بە وشەکان کاتێک بە ئایین دەڵیم سیستەمێکی چارەسەری دەروونی . ئەوە سیستەمێکی زۆر وردە، وە   ڕاستیەکی پراکتیکی گەورەی لە پشتەوە هەیە. من نەخۆشی زۆر و بەرفراوانم هەیە لە چەند کیشوەرێک، وە لەو شوێنەی کە من لێی دەژیم بە کرداری لەلایەن کاتۆلیکەکان دەورەدراوین؛ بەڵام لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو دا لە شەش نەخۆشی کاتۆلیکی چالاک زیاترم نەبووە لە نێو نەخۆشەکانمدا. زۆربەی زۆریان جولەکە و پرۆتستانت بوون. جارێکیان   ڕاپرسیەکەم بۆ کەسانێک نارد کە نەمدەناسین، پرسیبووم "ئەگەر تۆ لە تەنگژەیەکی دەروونیدابی چیدەکەی؟" ئایا بۆ لای پزیشک دەچیت یان بۆلای قەشە یان پارسن؟ ...