Posts

Showing posts from May, 2020

کاریگەری دونینگ و کروگر

Image
لە ساڵێ 1995 لە ئەمریکا، دزێک بە ناوی "ماکئارسەر ویلر" دەستگیرکرا، کە دەیویست لە رۆژێکی ڕووناک بانکێک بدزێ. کاتێک پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد و پرسیاریان لێکرد بۆچی لەو کاتەدا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هیچ ماسکێک یان روپۆشێکی بەکارنەهێناوە. شێت و هار بوو و هاواریی کرد کە ئەو بەکاریهێناوە. پۆلیس ناچار بوو کەوا کامێرای چاودێری بۆ لێبداتەوە کەوا بەبێ ماسک دەرکەوتووە. لەوەڵامدا "مارک ئارسەر" بەو پەڕی متمانە و ئاسودەییەوە گووتویەتی کەوا دەموچاوی بە ئاویی لیمۆ تەڕکردوە و بروای وابوو کە وەک مەرەکەبی شاراوە وایە و رێگریی دەکات لەوەی دەم و چاوی بناسنەوە و لە کامێرای چاودێریی دەرناکەوێت. (هەروەک دزەکانی لای خۆمان بە رۆژی رووناک دزیمان لێدەکەن و وادەزانن نایانبینین). ئەو رووداوە وای لە هەردووک زانایانی دەروونی " دەیڤید دونینگ و جەستین کروگر " کرد کە تیۆرە دەروونیە بەناو بانگەکەیان دابنێن بە ناوی "کاریگەری دونینگ و کروگر" کە ناوەرۆکەکەی دەڵێ "کەسانی کەم توانا و ئاست نزم لە ڕووی زیرەکیەوە، هەمیشە جۆرێک لە شێتی خۆ بەگەورە زانینیان هەیە و متمان...