دەربارەی مانای ژیان - وێل دۆرانت
ده‌رباره‌ی مانای ژیان له پاییزی ساڵی 1930(ویڵ دۆرانت) له به‌رده‌م خانوه‌كه‌یدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌خته‌كان بوو،له‌ناكاو پیاوێكی ڕێك پۆش به ئارامی لێی نزیك بوویه‌وه و به ده‌نگێكی نزم وتی: "بڕیارم داوه خۆم بكوژم و ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌م،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هۆكاری مه‌عقولم بده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌م." دۆرانت له‌و كات و بارودۆخه كتوپڕه‌دا نه‌یده‌زانی چی به‌و پیاوه بڵێ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "هه‌ندێ چاره‌سه‌ری ساده و سه‌رپێیم پێ وت:پێم وت كارێكی باش بۆ خۆت په‌یدا بكه،وتی كارم هه‌یه و داهاتێكی باشیشم هه‌یه،وتم نانێكی باش بخۆ،وتی برسیم نیه.دیار بوو قسه‌كانم هیچ كاریگه‌ریی له سه‌ر نه‌بوو،بۆیه ڕۆشت و ئیدی نه‌مزانی چی به‌سه‌ر هات.دواتر بۆم ده‌ركه‌وت له نێوان ساڵانی 1905-1930 ز نزیكه‌ی (284،142)دوو سه‌د و هه‌شتاوچوار هه‌زار و سه‌دو چل و دوو كه‌س له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان خۆیان كوشتووه! ئه‌م ڕوداوه بووه سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك بۆ دۆرانت بۆ نوسینی كتێبێك به ناوی(ده‌رباره‌ی مانای ژیان).ده‌قی كتێبه‌كه تا ماوه‌یه‌كی ز...