Posts

Showing posts from December, 2018

مانا بەخشین بە ژیان - ڤیکتۆر فرانکل

Image
\ "ڤیکتۆر فرانکل" دەروونزانی ماناگەر بۆ مانا بەخشین بە ژیان سێ رێگا پێشنیاز دەکات: ۱- ئەگەر مرۆڤ شتێک دابهێنیت، دەکرێت ژیانی مانایەکی هەبێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت : من لە پێناو چیدا زیندووم؟) ۲- مرۆڤ مانا لە شێوەی ئەزموونکردنی ژیان یان خۆشویستنی کەسێک دەبینێت. (لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسیت: من لە پێناو چ کەسێکدا زنیدووم) ۳- مرۆڤ مانا لە ناوجەرگەی کێشە گەورەکان دەدۆزێتەوە، تیروانینی خۆمان بەنس بەت ئازار دیاریدەکەین. لەو شوێنەدا کە ئێمە لەگەڵ چارەنووسێکی حەتمی رووبەروو دەبینەوە (نەخۆشیەکی بێ چارەسەر، مردنی ئازیزێک، دۆخێکی نا ئومێدکەر...) لێرەدایە کە واتایەک دەدەین بە ژیان. ( لێرەدا مرۆڤ لە خۆیی دەپرسێت: بۆچی تێروانێکی پۆزەتیڤم نەبێت لەبەرامبەر چارەنووسێکی حەتمی و نەگۆردا.) ڤیکتۆر فرانکل باوەری وایە کە رێک لەو شوێنەی کە ئێمە لەگەڵ دۆخێک ڕووبەڕوو دەبینەوە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانین بیگۆرین. چاوەرواندەکرێت کە خۆمان بگۆرێین، پێبگەین و گەورەبین و لە خۆمان زیاتر بڕۆین. گۆردن ئاڵپۆرت لە پێشەکی پەرتووکی "گەرانی مرۆڤ بەدوای مانا"دا دەنووسێت: "بۆ ئەوەی بژی دەب...