له‌باره‌ی (كارڵ گۆستاڤ یۆنگ)ه‌وه
كارل گوستاڤ يۆنگ (1961-1875) له ساڵی 1913دا كه ته‌مه‌نی 38 ساڵ ده‌بوو، تووشی گومانیك بوو و ده‌یگوت ڕه‌نگه دوچاری نه‌خۆشیی ده‌روونیی بووبم! تا سێ ساڵ دواتریش له‌ژێر بارێكی قورس‌دا ده‌یناڵاند و له ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، نه‌یده‌توانی باری خۆی بۆ كه‌س وه‌گێڕێ. یۆنگ له‌و كاته‌دا ده‌رونپزیشكێكی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو بوو و دنیایه‌ك نه‌خۆشی هه‌بوون. خێزاندار بوو و خاوه‌نی پێنج منداڵ بوو و له زانكۆی زیوریخیش مامۆستا بوو. به ڕووكه‌ش ژیانێكی خۆش و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌بوو، وه‌لێ وا هه‌ستی ده‌كرد ژیانی مانای نییه و له گه‌رموگوڕی خاڵییه. چالاكییه فیكرییه‌كانی ڕاوه‌ستابوون. كه‌م ده‌ینووسی و نه‌یده‌توانی كتێبی زانستی بخوێنێته‌وه. وازی له‌كاری زانكۆ هێنا و ده‌ستی له پیشه‌ی مامۆستایی كێشایه‌وه، چون پێی وا بوو وه‌ختێ دۆخی هزری و ده‌روونی ئاوها شڵه‌ژاو و پێكداهه‌ڵپژاوه، ناتوانێت وانه بڵێته‌وه. (له كتێبی: روان‌شناسی كمال، دكتر دوان شولتز-نشر پیكان)ه‌وه. ملیۆنان كه‌س له جیهاندا دوچاری ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یۆنگ ده‌بن. كه‌سانێك كه له هه‌موو ڕوویه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه...