Posts

Showing posts from July, 2018

ئەنیما و ئەنیمۆس-ی مۆدێرن ...

Image
لێرەدا تیشکێک ئەخەینە سەر یەکێک لە تیۆرەکانی دەرونشیکاری سوویسری کارال گۆساڤ یۆنگ وە پەنجە خستنە سەر ئەو گۆڕان کاریانەی بەسەر تیۆرەکەی یۆنگ دوای چەن دەیەیەک هاتوە . یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین تیۆرەکانی یۆنگ ، تیۆری ئانیما و ئانیمۆسە کە هەرچەندە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە لای خەڵکانێکی زۆر قەبووڵ و باوەڕ پێکراوە. ئانیما و ئانیمۆس باسێکە کە پەیوەندیی بە جنسییەتەوە هەیە. یونگ دەڵێت لە نەستی هەر مرۆڤێکدا، چی ژن بێت یان پیاو، کەسایەتییەکی دژ و پارادۆکسی ژنانە یان پیاوانەی تێدایە، واتە هەر مرۆڤێک بەشێک لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدایە و ئەوەی دەروونێکی سالم و تەندروستی هەبێت، دەبێ هەردوو بەش لە ژنبوون و پیاوبوونی تێدا بێت. یونگ پێیوایە کە مرۆڤ لە سەرەتاوە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی تێدا بووە، واتە هەم نێر و هەم مێ بووە. ئەفلاتونیش لە نامەی (چیافەت)دا دەڵێت خودا لە سەرەتاوە مرۆڤی وەک گۆیەک دروست کرد کە هەردوو ڕەگەزەکەی (نێر و مێ)ی تێدا بوو، دواتر ئەم گۆیە کرا بە دوو کەرتەوە و ژن و پیاوی لێ خولقا، بۆیە دواتر هەر مرۆڤێک لە دونیادا بە دوای نیوە ونبووەکەی خۆیدا دە...