"the listener" نامەیەکی "کارل یۆنگ" بۆ
(The listener)نامەی کارل یۆنگ بۆ گۆڤارین بەرێزم ، زۆر نامەم بەدەست گەیشتوە سەبارەت بە قسەکردنم لەسەر " ناسین" ی ( خودا) ، لە بەرنامەی ( رووبەروو ، لە ٢٩ ی ئۆکتۆبەر). بیروبۆچوونی من لەسەر ' زانیاری لەسەر خودا' رێگایەکی نا تەقلیدی بیرکردنەوەیە ، وە من تەواو تێدەگەم ئەگەر وا مەزەندە بکرێ من کەسێکی مەسیحی نیم. لەگەڵ ئەوەشدا من خۆم بە کەسێکی مەسیحی دەزانم ، چونکە تەواو پەیوەستم بە روانینەکانی مەسیحیەت. من تەنها دەمەوێت لەو دژیەکە ناوەکیە خۆم دەربازبکەم لە رێگەی هەلوێست وەرگرتنێکی مامناوەندیەوە کە قوڵایی تاریکی رۆحی مرۆڤ بەهەند وەردەگرێ. بیرەباوەری مەسیحی گرنگی و زیندوێتی خۆی لە پەرەسەندنی بەردەوامەوە وەردەگرێ، هەر وەک بودیزم. سەردەمی ئێمە بە دڵنیایەوە بیرکردنەوەی نوێ دەخوازێ سەبارەت بەو بابەتە، چونکە چیتر ناتوانین بە عەقڵیەتی سەردەمی کۆن یان سەدەکانی ناوەراست بەرەدوامبین لە بیرکردنەوە کاتێک دەچینە نێو ئەزموونی ئاینیەوە. من لە چاوپێکەوتنەکدا نەمگوتووە کە ' خوایەک هەیە' ، من گووتم" پێویستم بەوە نیە باوەرم بە خوداهەبێت، من دەزانم ". ئەوەش مانای ...