نامەیەک بۆ مامۆستایانی سەرانسەری جیهان
نووسینی ڤیکتۆر: فرانکل دەقی ئەم نامەیە لەلایەن زانای بەناوبانگی نەمساوی بەرەگەز جولەکە "ڤیکتۆر فرانکل"وە بۆ مامۆستایان نوسراوە، دوای ئەوەی بە ناڕەحەتی و ئازارێکی زۆردا تێدەپەرێت لە گرتووخانەی نازییەکاندا، بەچاوی خۆیی مردنی زۆرێک لە جولەکەکان دەبینیت کە جۆرها شێوازی نامرۆڤانەی لە جۆرەی خنکاندن بە گاز و برسیکردن و زیندە بەچاڵکردن و ئازاردانی دەروونی لەخۆگرتبوو،بەڵام ئەو یەکێک دەبێت لەوانەی بە سەرکەوتوویی ئەم دۆخە قورسەی ژیان تێدەپەرێنیت و بەزیندویی رزگاریی دەبێت، ئەم ڕوداوە بەجۆرێک فرانکلی بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە بەدگومان کردو لە نامەیەکدا بۆ مامۆستایان ئەمەی نووسی: من کەسێکم کە لە ئۆردوگایەکی زیندانیاندا، بەزیندویی هاتوومە دەر، چاوانی من شتگەلێکیان بینیوە کە چاوانی هیچ مرۆڤێک نابێت بیبینێت، من ژوورگەلێکی گازیم بینیوە کە لەلایەن باشترین ئەندازیارانەوە دیزاینکراوە، من پزیشکگەلێکی لیهاتووم بینیوە، کە منداڵانی بێ گوناح و بێ تاوانیان بە ئاسودەییەوە ژەهراوی دەکرد، من پەرستارگەلێکی شارەزام بینیوە کە مرۆڤەکانیان بە لێدانی یەک دەرزی دەکوشت، من دەرچوانی زانکۆم بینیوە کە دەیانتوان...