Posts

Showing posts from January, 2018

بەردە نهێنیەکەی کارل یۆنگ

Image
لـەبەردەم ئـەو دیوارەدا، لێژیەک هەبوو کە بـەردێکی پێوە نـووسابــوو .و بەردی منی لێ هاتبۆدەر زۆرجــار، کاتێک تەنیا دەبووم، لەسەر ئەو بەردە دادەنیشتم، وە پــاشان دەستم دەکرد بــە یاریەکی خــەیاڵی کــە شتێکی لــەو جۆرە بوو “مــن “ دانیشتووم لەسەر ئەو بەردە و ئەو لە ژێرەوەیە. بەردەکەش هەروەها دەتـوانێ بڵێ"من" وە بیربکاتەوە و بڵێ “من لێرەم، “لەم لێژیە ڕاکشاوم، ئەویش لەسەر من دانیشتووە دواتر پرسیارێک دروست دەبوو " ئایا من ئەو کەسەم کە لەسەر بەردەکە دانیشتووم، یان من ئەو بەردەم کە ئەو لەسەرم دانیشتووە؟" ئــەم پرسیارە هەمیشە تــووشی سەرسووڕمانی دەکــردم، هـەڵدەستام و بیرم دەکردەوە، ئێستا کێ چیە؟ وەڵامەکەی بە تەواوی ناڕوون بوو، وە دڵنیا نەبونەکەم هاوڕێ بوو لەگەڵ .هەستێکی فزوڵی وە تاریکییەکی سەرسوڕهێنەرە بەڵام بێشک هیچ گومانێک نەبوو لەوەی کە ئەو بەردە لە پەیوەندیەکی .نهێنیدایە لەگەڵ من. دەمتوانی بۆ چـەندین کــاتژمێر لەسەری دابنیشم، بەو مەتەڵەی تووشی . کردبووم سەرمبسوڕمێ. “کارل گۆستاف یۆنگ” وەرگێرانی : کارمەند عەزیز عەلی (لەگەڵ ئەو پەری رێز و سوپاس بۆ برای بەرێز ...